چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای هەولێر تەزرە باریوە و ئەگەری هەیە لە سەنتەری شاریش ببارێت.

هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، رێنمایی شۆفێران دەکەین، رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن لەکاتی بارینی تەرزە:

1- لەکاتی بارینی تەرزە، نابێت شۆفێری بکرێت و ئەگەر لەکاتی شۆفێریدا بوویت، دەبێت راستەخۆ ئۆتۆمبێلەکەت لە کەناری شەقام بوەستێنیت، چونکە ئەم تۆپە بەفرە بچوکانە، دەبنەهۆی ئەوەی خلیسکان رووبدات و لێکخشانی تایەی ئۆتۆمبێل لەگەل شەقام و ئاستی بینین کەمببنەوە، ئەمەش ئەگەری روودانی رووداوی هاتوچۆ زیاددەکات.

2- ئۆتۆمبێلەکەت ببە گەراج یان شوێنێک سەقفی هەبێت یان دایپۆشە، بۆئەوەی راستەوخۆ تەرزەکە بەر ئۆتۆمبێلەکە نەکەوێت و شوشەکانی بشکێنێت، یان زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەت بکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
Total
0
Share