بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 160 هەزار گەشتیار روویان لە دوکان کردووە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان قەزای دوکان رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا دەیان هەزار ئۆتۆمبێل و زیاتر لە 160 هەزار گەشتیار، روویان لە قەزاکە کردووە.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان رایگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی لە رۆژانی رابردوودا دانرابوو و بە هاوکاریی هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین کۆتایی بە هاتنی گەشتیار هات لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا.

وتیشی، “بەپێی ئاماری نافەرمیی بەڕێوەبەرایەتیمان، لەماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا، بە نزیکەی 55 هەزار ئۆتۆمبێل داخڵی سنوری قەزای دوکان بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە نزیکەی 160 بۆ 165 هەزار سەردانیکار و گەشتیار، لە ماوەی رۆژانی جەژن تا دوێنێ هەینی، سەردانی قەزای دوکان و سەیرانگەکانیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی سودانی: رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرا

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران و لایەنەكانە براوەكانی كەركوك بڵاوكردەوە و دەشڵێت، “رێككەوتن كرا…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرێکی خێرا نییە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرێکی خێرا نییە، چونکە کاتی…
Total
0
Share