لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو لە هەولێر شەڕەتەقە روویداوە و برینداری لێکەوتووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، شەڕەتەقەکە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا روویداوە و تاوەکو ئێستا بەتەواوی نازانرێت هۆکاری شەڕەکە چی بووە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، چەندجارێک لە هەولێر شەڕەتەقە روویداوە و زیانی گیانی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share