بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە ئێوارەدا نمەباران و بارانی مامناوەند لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكات و دواتر كاریگەرییەكەی زیاددەكات و لە درەنگانی شەو بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەبێت كە هەندێك كات بە شێوەی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت .
لە راگەیەنردراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمدا هاتووە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەەكانی دوێنێ.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سبەی ئاسمان زۆربەی كاتەكان هەوری باراناوی دەبێت و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت و كە هەندێك كات بە شێوەی لێزمەباران و هەورە تریشقە دەبێت و پێشبینیدەكرێت لە درەنگانی شەوی شەممە كەش سەقامگیر بێت و كاریگەریی ئەو شەپۆڵە كۆتایی بێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبن بە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 20 پلەی سیلیزی
كەركوك : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان :23 پلەی سیلیزی