هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

یەكێك لە بارهەڵگرەكان

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە، تاوەکو 1ی تشرینی دووەمی 2025، هەموو رۆژانی هەینی و پشووە رەسمییەکان، لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو 12ی شەو لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل قەدەغەیە”.

دەشڵێت، “ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی ودروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگیی هاتوچۆ و سەلامەتیی گەشتیاران دراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى تەندروستى: حاڵەتێکى دیکەى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنى حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی…
زیاتر ببینە

دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

  بەڕێوەبەری دروستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوییەوە ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن…
Total
0
Share