گەشتی عومرە رادەگیرێت

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لە 15 ی شەوالەوە ئەنجامدانی گەشتی عومرە رادەگیرێت.

نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنی وەرزی حەج لە 15 ی شەوالەوە کە دەکاتە 13 ی نیسان، حکومەتی سعودیە ئەنجامدانی گەشتی عومرە رادەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی سعودیە دەیەوێت بۆ ئەمساڵ بە شێوەیەکی باشتر لە ساڵانی رابردوو رێورەسمی حەج بەڕێوەببات، هەر بۆیە لە یەکەم رۆژی جەژنەوە پێدانی ڤیزاشی راگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share