بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، “هاوڵاتییەک کە لە دوێنێوە دیارنەمابوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:30ی خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتی (ئەردەوان حەسەن) لە چیای برادۆست دۆزرایەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر کرا، دواتر بۆ توێکاریی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کرا.
باس لەوەشدەکات، “ناوبراو دوێنێ بەمەبەستی هێنانی گیای بەهاری رووی لە چیای برادۆست کردبوو، بەڵام ونبووبوو لەدوێنێ شەوەوە گەڕانی تیمەکانمان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامبوو تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە”.