سعودیە رێكارەكانی پێدانی ڤیزای بۆ 14 وڵات راگرت كە عێراقیش لە نێو ئەو وڵاتانەدان و تاوەكو ئەو كاتە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ تەواودەبێت.
كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 30ی مانگی ئازارەوە پێدانی ڤیزا بۆ سعودیە راگیراوە و ئەو یوزەرەی لەلایەن سعودیە دراوە بە كۆمپانیاكان بۆ داواكاریی ڤیزا بەشێوەی ئەلیكترۆنی ناچالاك كراوە.
وتیشی، “ئامانج لەو بڕیارە بۆ ئەوەیە كە سعودیە دەیەوێت ئەوەی ساڵی رابردوو روویدا كە بە ڤیزای بازرگانی هاوڵاتییان سەردانی سعودیەیان كرد لۆدێكی زۆر دروستبووە و دەیەوێت ئەمساڵ ئەو پلانە جێبەجێبكات و خەڵك بە نایاسایی نەچێتە سعودیە و كێشە دروستبكات و هۆكارەكە سەرەكییەكە بۆ ئەوەیە بەر بگیرێت لەو رووداوەكانی ساڵی رابردوو”.
باسی لەوەش كرد، چاوەڕواندەكرێت تاوەكو تەواوبوونی فەریزەی حەجی ئەمساڵ راگرتنی ڤیزا بۆ ئەو 14 وڵاتە كاری لەسەر بكرێت.