هەپەگە: سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست مانگی رابردوو توركیا چەند جارێك هێرشیكردووەتە سەر هێزەكانمان

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە لەسەر بنەمای پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ئاگربەستیان راگەیاند و فەرماندرا كە هەموو هێزە بنەڕەتییەكان لە توركیا و باكووری كورستان بە گوێرەی بڕیاری ئاگربەستەكە بجووڵێنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە مانگی ئازادا سەرباری ئاگربەستی هێزەكانیان، بەڵام توركیا لە هێرشكردنە سەر باكووری كوردستان و هێزەكانمان بەردەوامبووە.

دەشڵَێن، “لە مانگی رابردوودا سوپای توركیا 11جار بەچەكی كیمایایی، نۆ جار بەچەكی قەدەغەكراو و نۆ جاریش بەدرۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكردووەتە سەر هێزەكانمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر تێچووی پاسپۆرت بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە باسیان لەوەدەکرد کە تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت کەمکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی…
Total
0
Share