لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا چەند کەسێک برینداربوون

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەڵەبجە گواستییەوە، کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی خورماڵ/بیارە روویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و چەند هاوڵاتییەک بەهۆیەوە برینداربوون، لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هاتوچۆی هەڵەبجە دەشڵێت، لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتییان: سەردانی بەشی تۆمار مەکەن

هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، “سیستمی بەشی تۆمار لەکارکەوتووە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردەوە، بەشی “تۆمار”ی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاگاداری هاوڵاتییان و…
Total
0
Share