کەشناسیی هەرێم: بارانی بەلێزمە دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “سبەینێ بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە درەنگانى شەودا لە باکوورى هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ 2-4 پلە بەرزدەبێتەوە”.

باس لەوەشدەکات، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمەباران و هەورە بروسکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک دەستپێدەکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای دهۆک شێوازى دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوەبارانى بەلێزمە و هەورەبروسکە، لە درەگانى شەودا دابارین کۆتاییپێدێت”.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “سبەینێ پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە جگە لە پارێزگای دهۆک کە بە 2-3 پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە”.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 26 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی

دهۆک : 23 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 29پلەی سیلیزی

زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share