تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوێنێ کە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو، لەکاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 12:00ی شەو، 1109هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە.
دەشڵێت، “لەو ژمارەیە نزیکەی 200 هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و چاودێریی زیاتری تەندروستییان داغڵی نەخۆشخانەبوون و نزیکەی 30 نەشتەرگەری ئەنجامدراون”.