وەزیری دادی عێراق دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەربووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەربووە و هیچ کێشە و گیروگرفتێکی سیاسیی و یاسایی نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی دەمێنێتەوە بریتییە لەوەی پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی لەگەڵ رێنماییە داراییەکانی حکومەتی عێراقدا بگونجێنێت، لەپێناو ئەوەی مووچەی فەرمانبەران جارێکی دیکە دوانەکەوێت.