لە یەكەم رۆژی جەژندا و لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 4 كەسی دیكەش برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب لە نزیك تەنیاڵ كۆنترۆڵی لە دەستداوە و وەڕگەراوە بەهۆیەوە ژنێك گیانیلەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش بریندابوون.

دوای رووداوەكە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون و تیمەكانی هاتوچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەکەین

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەگەڵ رەزامەندی بەغداد، دەست بە دابەشکردنی پاداشتەکە دەکەین. ئامانج عەزیز،…
Total
0
Share