دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ بینینی هیلالی مانگی شەوال وڵاتانی عەرەبی كرد بە دوو بەشەوە و هەندێكیان ئەمڕۆیان كردە جەژن و لە هەندێكیشیان رایانگەیاند، سبەی تەواوكەری مانگی رەمەزانە و بەڵام روانگەی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ” مانگ بینراوە”.
لەوبارەیەوە، روانگەی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ یەكەم وێنەی هیلالی مانگی شەوالی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ هیلالی مانگی شەوال لە ئاسمانی وڵاتانی عەرەبیدا بینراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوەن مانگ ئەوە ناگەیەنێت كە ئەمڕۆ یەكەم رۆژی جەژنە، بەڵكو دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەی رۆژی پێشتردا ببینرێت، بۆئەوەی بوترێت رۆژی دواتر سەری مانگە”.