وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاریداوە و سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و سوورین لەسەر بڕیارەكە و بڕیارەكە بڕیارێكی تەواوەتییە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاریداوە و سبەی لەگەڵ سعودیە كراوەتە جەژن.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان سبەی كرایە جەژن و لە عێراق تەواوكەری مانگی رەمەزانە و جەژن نییە.