سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، یەكەم رۆژی جەژن ئاسمان ساماڵ دەبێتو پاشنیوەڕۆكەی لە بەشێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت و بۆ شەو باران دەبارێت.
دەشڵێت، “دووەم رۆژی جەژن هەرێمی كوردستان دەچێتە ژێركاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوورەوە شەپۆلی بارانبارین زۆربەی ناوچەكان هەور و باران هەورە بروسكە و تاوەباران دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، سێیەم رۆژی جەژن شەپۆلی باران لاواز دەبێت زۆربەی ناوچەكان خۆرەتاو دەبێت لەگەڵ پەڵەهەور و ئەگەری باران هەیە.