وڵاتێك دووشەممەی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرد

لیژنەیەكی تایبەتی سەر بە نوسینگەی عەلی خامنەئی لەبارەی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزانەوە روونكردنەوەیەكی بڵاویكردەوە.

لیژنەیەكی تایبەتی سەر بە نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی خامنەئی، رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی زانیارییەكان شارەزانیان، سبەی یەكشەممە جەژنی رەمەزان نییە.

روونیشیكردەوە، بەهۆی ئەوەی رۆژی دووشەممە بە روونی و بە چاو توانای بینینی مانگ-ی شەوال هەیە، بۆیە رۆژی دووشەممە یەكەم رۆژی جەژنی مانگی رەمەزانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفغانستان.. پایتەختی هەرێمێك كۆنترۆڵكرایەوە و 131 چەكداری تاڵیبان كوژران

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان كوژرانی دەیان چەكداری تاڵیبان و كۆنترۆڵكردنەوەی هەرێمی هەلمەندی لە باشووری وڵاتەكە ڕاگەیاند. لە بەیاننامەیەكدا، كە…
Total
0
Share