خالید شوانی: دەستمان بە ئازادکردنی ئەو زیندانیانە کردووە کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە ئازادکردنی ئەو زیندانییانە کردووە کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە.

خالید شوانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەلایەن دادگاوە رۆژانە لیستی ناوی ئەو سزادراوانەمان بۆ دێت کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە، ئێمەش لای خۆمانەوە لیژنەیەکی تایبەتمان پێکهێناوە بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات رێوشوێنەکانی ئازادکردنیان تەواوبکەین و کارئاسانی تەواویان بۆ بکەین.

وتیشی، ماوەی هەفتەیەک زیاترە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی یاساکە، بۆیە ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی ئازادکراون زۆرنین، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی داهاتوو ئاماری تەواومان لەبەردەست دەبێت و دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی یاساکەش دەبینین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شرۆڤەکارێکی سیاسی: فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گوێیان لە داواکەی مەسعود بارزانی نەگرت

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی، داوایکرد هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت دوابخرێت، فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گوێیان…
زیاتر ببینە

سودانی: هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر

سودانی رایگەیاند، “هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر”. نووسینگەی راگەیەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share