میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رێکارە لۆجستی و ئەمنییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەدان عێراقی لە کەمپی هۆلەوە، تەواوبووە.
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایانکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەستدەکرێت بە گەڕاندنەوەی زیاتر لە 50 خێزانی عێراقی، کە لەئێستادا نیشتەجێی کەمپی هۆل-ن لە رۆژئاوای کوردستان، بۆ کەمپی جەدعە لە باشووری موسڵ.
ئەوەشخراوەتەڕوو، رەنگە ژمارەی خێزانەکان زیادبکات و ئێوارەی شەممە، ژمارەی تەواوی خێزانەکان بڵاودەکرێتەوە.
کەمپی هۆل، بە کەمپی کەسوکاری چەکدارانی داعش ناسراوە، دەکەوێتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان؛ کەسوکاری چەکدارانی داعش دوای گەڕاندنەوەیان، لە کەمپەکانی جەدعە لە موسڵ دەهێڵدرێنەوە، دواتر تێکەڵ بە کەسوکار و کۆمەڵگە خۆجێیەکانی خۆیان دەکرێنەوە.