فازڵ نەبی: دەکرا بە کەمتر لە مانگێک مامەڵەی خانەنشینان تەواوبکرانایە

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، خانەنشینان سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی مووچەکانیان دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە دەبێت مامەڵەکانیان بچنەوە فەرمانگەی خانەنشینانی هەرێم.

فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی خانەنشینی ئەگەر بە شێوازی سیستەم و گونجاو بەڕێوەبچێت کاتێکی زۆر کەمی پێویستە، بە پێچەوانەوە نابێت پڕۆسەی خانەنشینی چەند مانگێکی پێ بچێت.

وتیشی، “لە هەموو دونیادا کاتێك فەرمانگەیەکی حکومی فشارێکی زۆری لەسەر دەبێت و ژمارەی کارمەندەکانیشی سنووردارە، حکومەت لە دام و دەزگا و وەزارەتەکانی دیکەوە کارمەندیان بە شێوەیەکی کاتی بۆ دەبات، لەپێناو تەواوکردنی مامەڵەکانیان بە زووترین کات، هەمان شتیش بۆ فەرمانگەی خانەنشینانی هەرێم گونجاوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی مامەڵەی خانەنشینان دەگەرێتەوە ئەوەی کە پێویستە مامەڵەکان بچنەوە فەرمانگەی خانەنشینانی هەربۆیە کاتێکی زۆری دەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خانەنشینان سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا دەکرا بە کەمتر لە مانگێک مامەڵەکانیان تەواوبکرانایە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share