تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکان کراوە دەبن

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کراوەدەبن.

ئاماژەی بەوەشدا، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی لەڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بە تیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە  وەتیمەکانی (چاودێری تەندروستی ،پشکنینی ئاو ، نەخۆشیە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لەهاوڵاتییان دەکەین لەکاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی  کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەریی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی  ژمارە  122 بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ هەیبەت حەلبوسی: هیوادارین هەڵبژاردنتان دەروازەی خێر بێت

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبوسی دەكات. مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بەناوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی…
Total
0
Share