بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئەگەری بارانبارین نییە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتى پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.