حکومەت لە قەرزێکی سەر کەمئەندامان خۆشبوو

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، لە قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری کەمئەندامان خۆشبوون.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، “لەسەر پێشنیاری وەزارەتمان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ی 12 ی ئازار بڕیاری لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوی بڕی پارەی پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سودمەندانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە.

پێشتر وەزارەتەکە داوایشیکردبوو، حکومەت لە بڕی پارەی ماوەی قەرزی بچووکی ئەو کەسانە خۆشبێت کە کۆچیدواییان کردووە، لە هەمان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران داواکە پەسەندکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی لە لالەزار دەستگیرکراوە بەبێ ئاگاداریی وڵاتەکەی مەشقی بە هێزە میلیشیاکان کردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە شەوی رووداوەکەی لالەزار لە سلێمانی دەستگیرکراوە و، بەبێ ئاگاداری…
Total
0
Share