بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت و ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەریاندا دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی زۆری ماددەکانی ناو سەبەتە خۆراکییەکە ئامادەن و بریتین لەم ماددانە: سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئاردی نۆک.

دەشڵێت، سەبارەت بەئارد بەشی سێ بڕیارە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لەسایلۆکان لەلایەن ئاشەکانەوە، بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لیست دەدرێت بە بریکارەکان و دواتر دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی سەبەتە خۆراکەکان بەسەر هاوڵاتییاندا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share