بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دوای ناردنی پارەكەی بەغداد چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ خشتەی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رابگەیەندرێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، پارەی پێویست لەبەردەستدایە و دەتوانرێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن دابەشبكرێت و ئەو ئەركە دەكەوێتە ئەستۆی فەرمانبەری بانكەكان.
كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779دینار وەك تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “سبەی پێنجشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەكرێت.