نوێنەری چادێریی بازرگانی لە لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، “هەر کەسێک نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت”.
سامان عەبدولکەریم، نوێنەری چادێریی بازرگانی لە لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لیژنەکانمان هەموو رۆژێک بەمەبەستی چاودێریکردنی نرخ، سەردانی بازاڕ و شوێنە بازرگانییەکان دەکەن و پێویستە سەرجەمیان پابەندی رێنماییەکان بن”.
باسی لەوەشکرد، “بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان کۆنترۆڵی نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکاندا کراوە و هەرکەسێک پابەندی رێکارەکان نەبێت پسوڵەی سەرپێچی بۆ دەنووسرێت و سزای دارایی دەدرێت، ئەگەر دووبارەی بکاتەوە سزاکەی زیاددەکرێت، لە سێیەم جاردا شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەن شوێنەکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.