جومانە غەلای: رێگەنادرێت هیچ كەس تۆماری دەنگدانی خۆی بۆ كەركوك بگوازێتەوە

جومانە ‌غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، رێگەنادرێت هیچ كەس تۆماری دەنگدانی خۆی بۆ كەركوك بگوازێتەوە.

جومانە غەلای لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 29 هاوڵاتیی مافی دەنگدانیان هەیە، کە یەک ملیۆن دەنگدەریان ئەوانەن کە بۆ یەکەمجارە دەتوانن دەنگ بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستە لەسەرانسەری عێراقدا هەزار و 70 بنکە کراونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، لەسەر هەر دەنگدەرێک پێویستە ناو و داتاکانی لە لیستی دەنگدەراندا نوێبکاتەوە و دڵنیاببێتەوە لێی.

سەبارەت بە گواستنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، غەلای جەختیکردەوە، تەنها رێگا بە گواستنەوەی تۆماری دەنگدان بۆ پارێزگای کەرکوک نادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share