دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئۆکرانیا لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆتاییان هات و کۆشکی سپیش ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەیانی بڵاوکردەوە.
لە رۆژانی 23-25 ی ئازار وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا و ئۆکرانیا لە ریازی پایتەختی سعودیە لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ روسیا کۆبوونەوە.
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکاندا هەردوو رێککەوتوون لەسەر دەستەبەرکردنی هاتوچۆی پارێزراو و سەلامەت لە دەریای رەش و رێگریکردن لە بەکارهێنانی کەشتییە بازرگانییەکان بۆ مەبەستی سەربازی و رێگریکردن لە بەکارهێنانی هێز تێیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە پابەندبوون بە ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگ و ئازادکردنی دەستگیرکراوانی مەدەنی و گەڕانەوەی منداڵانی ئۆکرانی کە بەزۆرەملێ گواستراونەتەوە کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاردا بڕیاردرا رێوشوێنی رێککەوتنێکی تایبەت بە قەدەغەکردنی دامەزراوە گرنگەکانی وزە لە ئۆکرانیا و روسیا دابنرێت.
هاوکات ئەمریکا بەڵێنیدا لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بەردەوامبێت تا دەگات بە ئەنجامێکی ئەرێنی.