مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی زیقار و زانکۆی تورکو لە فینلاند، جۆرێکی نوێی جاڵجاڵۆکەیان لە سەرانسەری جیهان دۆزییەوە.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، غەسان عەدنان لە رێگەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی نوێ بە هاوکاریی دکتۆر عەلیرەزا زەمانی لە زانکۆی فینلەندا ئەو جاڵجاڵۆکەیەیان دۆزیوەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەک کە زانکۆی زیقار ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئەم جۆرەی جاڵجاڵۆکە، ناوی لێنراوە Eresus urus Al-Yacoub & Zamani, 2025، وەک رێزێک بۆ شارستانیەتی کۆنی ئور لە میزۆپۆتامیا لە ماوەی سەدەی 21ـی پێش زایین.
شایانی باسە، وێنەکانی توێژینەوەکە وەک وێنەی بەرگی ژمارەی ئەمڕۆی گۆڤاری ئاراکنۆلۆجی بەریتانی و چەند گۆڤارێکی تری جیهانی، هەڵبژێردران.
لە بەیاننامەکەی زانکۆی زیقاردا ئاماژە بەوە کراوە، نمونەی نێر و مێی ئەم جۆرە نوێیەی جاڵجاڵۆکە کۆکراونەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەسەردەکرێت.