وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، ” زیاتر لە 25 هەزار خانەنشین مووچەی مانگی سێ وەرناگرن”.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “مامەڵەی خانەنشینان بە سستی بەڕێوەدەچێت و بۆ مانگی سێ زیاتر لە 25 هەزار خانەنشینی نوێ ناتوانن مووچە وەربگرن بەهۆی ئەوەی مامەڵەکانیان تەواونەکراوە، لەکاتێکدا مووچەی مانگەکانی یەک و دووشیان وەرنەگرتووە”.
وتیشی، “چاوەڕواندەکرێت بۆ مانگی چوار مامەڵەکانیان تەواوبکرێت و مووچەکانیان دابەشبکرێت، دەبێت مووچەی ئەو سێ مانگەی رابردووشیان بۆ خەرجبکرێت”.