محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ هەڵبژاردنی گشتی و کارکردن لەسەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ دواکەوتن و بەئاسانی.
دەشڵێت، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، باس لە رێکارەکانی کۆمسیۆن کرا، بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و بەردەوامیی تۆمارکردنی دەنگدەرانی نوێ، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مافی هەموو هاوڵاتییان بۆ گێڕانی رۆڵی خۆیان لە هەڵبژاردنەکان.