ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 8:00 ی شەو دەستپێدەکات و لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ بە یاسای پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت.
بڕیارە لە بڕگەکانی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و یاسای ژینگە بکرێت.
هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بە یاسای خوێندنی باڵای تایبەتی دەدرێت.