جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “پێش جەژن مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت”.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “بڕیار دراوە پێش جەژنی رەمەزان پارەی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم بگات و دابەشبکرێت”.
وتیشی، “هیچ بەربەستێک لەبەرامەر ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و حکومەتی عێراق هیچ داوایەکی لە هەرێم نەبووە”.