لایەنەکانى رۆژئاواى کوردستان رێککەوتن

لایەنەکانى رۆژئاواى کوردستان گەیشتنە رێککەوتنێکى مێژوویى کە دیدگاى یەکگرتوویان بۆ داهاتوو دیاریدەکات.

کەناڵى ئەلحەدەس بڵاویکردەوە، هەریەک لە پارتى یەکێـتى دیمـوکراتیی “پەیەدە” و ئەنجومەنى نیشتمانیى کوردى سوریا “ئەنەکەسە” گەیشتوونەتە داڕشتەى رێککەوتنێکى مێژوویى کە دیدگاى یەکگرتوویان بۆ داهاتوو دیاریدەکات.

بەپێى کەناڵەکە رێککەوتنەکە بە چاودێریى ئەمریکا و فەرەنسا ئەنجامدراوە.

روونیشیکردەوە، رێککەوتنەکە دان بەوەدا دەنێت کە ئەو رێککەوتنەى پێشتر لەنێوان هێزەکانى سوریاى دیموکرات “هەسەدە” و دیمەشق ئەنجامدرا، یەکێک لە بنەماکانى روانینى ئاییندەیە بۆ سوریا.

داننان بە گەلى کورددا
پرۆژەى رێککەوتنە “داننان بە مافى کورد بۆ نوێنەرایەتى سیاسی لە وڵاتدا” لەخۆدەگرێت لەگەڵ “پێویستیی داننانى دەستوور بە گەلى کورد”دا و، بەوەى پێویستە سوریا وڵاتێکى دیموکراسى فرەیى ناناوەندى بێت.

لایەنە کوردییەکان رێککەوتن کە پشت بەو دیدگایە ببەسترێت لەمیانەى دانوستان لەگەڵ دیمەشقدا، وەک ئەوەى کەناڵەکە ئاماژەى پێداوە.

لە 10ى ئەم مانگە هەریەک لە مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتیی هـەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکى کاتیی سوریا رێککەوتنێکیان بۆ یەکخستنى هێزەکانى هەسەدە لەنێو سوپاى نوێى سوریا و، یەکخستنى دامەزراوەى مەدەنى و سەربازییەکانى ژێر دەسەڵاتى هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانى دیکەى وڵاتدا واژووکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share