باج خرایە سەر هەژماری کەسایەتییە بەناوبانگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق باجی خستەسەر  هەژماری کەسایەتییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەوانەی فۆڵۆوەرس و هەواداری زۆریان هەیە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، بە بڕیارێک باجی خستەسەر کەسایەتییە ناسراو و بلۆگەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت ئەو کەسانەی ژمارەی فۆڵۆوەرس و شوێنکەوتووەکانیان لە 100 هەزار زیاترە.

لە وردەکاریی بڕیارەکەدا روونکراوەتەوە، پێویستە ئەو بابەتانەی لە لایەن کەسایەتییەکانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکانەوە بلاودەکرێنەوە لەبەرژەوەندیی بینەران بن و بنەما ئەخلاقییەکان بپارێزن.

هاوکات، رێژەی باجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تایبەت بە کەسانی بەناوبانگ لە 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا زیاتر، بڕی باج و ژمارەی فۆڵۆوەرس (شوێنکەوتوو)ش بەم جۆرەش دەبێت:

لە 100 هەزار بۆ 500 هەزار فۆلۆوەرس ساڵانە بە بڕی 250 بۆ 350 هەزار دیناری عیراقی.

لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن فۆلۆوەرس ساڵانە بە بڕی 450 هەزار دیناری عیراقی.

لە یەک بۆ سێ ملیۆن فۆلۆوەرس ساڵانە بە بڕی 650 هەزار دیناری عیراقی.

لە سێ بۆ پێنج ملیۆن فۆلۆوەرس ساڵانە بە بڕی 850 هەزار دیناری عیراقی.

زیاتر لە پێنج ملیۆن فۆلۆوەرس ساڵانە بە بڕی یەک ملیۆن دیناری عیراقی.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share