نوێترین زانیاریی لەبارەی وادەی رەوانەكردنی مووچەی مانگی 3 ئاشكراكرا

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچە كەمترین تێبینی لەسەر بووە و وردبینیی كۆتایی پێهاتووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا وەفدەكەی هەرێم كارەكانیان تەواو كردووە و وەزارەتی دارایی عێراق كەمترین تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وردبینی تەواو بووە و لە ئێستادا تەواوی رێكارەكان بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی 3 تەواو بوون و تەنها واژووی وەزیری دارایی عێراق ماوە بۆ ئەوەی مووچە رەوانەبكرێت.

ئەو سەرچاوەیە پشتڕاستیشیكردەوە، پاش واژووكردن تەموولی مووچە ئەنجامدەدرێت و سبەی یاخود ئەمڕۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ…
Total
0
Share