دادگای ئیستانبوڵ بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو

دادگای ئیستانبوڵ، بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئەو شارە بە تۆمەتی گەندەڵی.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئیمامئۆغڵو بە چەندین تۆمەتی وەک (یارمەتیدانی رێکخراوی تیرۆریستی، تیرۆر، دامەزراندنی رێکخراوی تاوانکاری، ساختەکاری، وەرگرتنی بەرتیل، بەدەستهێنانی نایاسایی زانیاریی کەسی و گەندەڵی) بڕیاری دەستگیرکردن و زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە.

باسلەوەشدەکەن، تائێستا دادگا بەشێک لە تۆمەتەکانی بەسەر ناوبراودا ساغکردووەتەوە، تەنیا تیرۆر نەبێت و تائێستا لەوبارەیەوە بڕیارنەدراوە.

میدیاکان باسلەوەشدەکەن، دادگای تاوان و سزاکانی ئیستانبوڵ لە کاتی بڕیاردانیدا، تۆمەت و داواکارییەکانی داواکاری گشتیی لەبەرچاوگرتووە.

رۆژی 19/3/2025، هێزێکی پۆلیسی تورکیا چوونە سەر ماڵەکەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستبەسەریانکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share