پەتاى گەڕى لە سەرتاسەرى بەریتانیادا بڵاوبووەتەوە و وادەردەکەوێت سەرچاوەى نەخۆشییەکە بەرگرى بەرامبەر دەرمانە بەکارهێنراوەکان هەیە، وەک ئەوەى رۆژنامەى “دەیلى مەیل” بڵاویکردووەتەوە.
لە راپۆرتێکى رۆژنامەکەدا هاتووە، ژمارەى حاڵەتەکانى تووشبوون بە گەڕى (داء الجرب) لە چەند مانگى دواییدا رووى لە زیادبوون کردووە و، تووشبووان وەڵامدانەوەیان بۆ دەرمانە باوەکان نییە، ئەمەش هەلى بڵاوبوونەوەى زیاترى نەخۆشییەکە زیاددەکات.
بەپێى رۆژنامەکە، کۆمەڵەى پزیشکانى پێستى بەریتانى لە تشرینى یەکەمى رابردوودا هۆشدارییان لەبارەى نەخۆشییەکەوە داوە، لەکاتێکدا ژمارەى نەخۆشەکان گەیشتووەتە نزیکەى 200 هەزار، کە دەکاتە سێ هێندەى ناوەندى تۆمارکراوى پێنج ساڵى رابردوو.
گەڕى نەخۆشییەکى پێستە کە بەهۆى مشتەخۆرى (الجرب- Scabies scabiei)ەوە دروست دەبێت، کە تونێل و چاڵى درێژ لێدەدات و لەسەر خوێنى تووشبووەکە زیاددەکات.
دەشێت نەخۆشییەکە لەسەر هەر شوێنێکى پێیست دەربکەوێت، بەڵام بەشێوەیەکى گشتى لەسەر دەستەکان، لەنێوان پەنجەکان، ژێر مل یان نزیک کۆئەندامى زاوزێ دەردەکەوێت.