نرخی نەوت و زێڕ بەپێی داتاكانی بازاڕی جیهانیی بۆ نرخی نەوت، زێڕ و دراوەكان بە جێگیریی ماونەتەوە.
بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە بە پشتبەستن بە داتاكانی جیهانیی بۆ نرخی نەوت، زێڕ و دراوە جیهانییەكان، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێت بە 72 دۆلار و 216 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەروەها، نرخی زێڕیش لە گۆڕانكاریی بەردەوام و بەپێی گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكان، بازرگانی، هاوردە و هەناردە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەڵام لە ئێستادات بە جێگیریی ماوەتەوە و نرخی یەك ئۆنسە زێر بەرانبەر بە سێ هەزار و 23 دۆلار و 98 سەنت.
بەشێك لەم گۆڕانە كتوپڕانە لە نرخی نەوت و زێڕ بۆ چەند فاكتەرێكی نێودەوڵەتی و كێشە جیهانییەكان دەگەڕێتەوە؛ بەتایبەت نرخی نەوت، كە گۆڕانكارییەكان راستەوخۆ پەیوەندییان بە كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی نێوان ئۆكرانیا و روسیاوە هەیە و هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمریكاش بۆ چارەسەركردن و راگرتنی جەنگی نێوان كرێملن و سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا لە پێناو گێڕانەوەی نرخی نەوت و غاز و چەند فاكتەرێكی دیكەیە بۆ بارودۆخی پێش جەنگ و هەڵئاوسانیان.