سبەی پشوو نییە و مووچە دابەشدەكرێت

بانكێك لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە، دەرگای بانك كرایەوە و پشوو نییە و مووچە دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی كێوەڕەش لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی یەكشەممە دەرگای بانك كراوەیە و پشوو نییە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە و خانەنشینیی هێزەكانی 70 دابەشدەكرێت لە زنجیرە كۆدی یەك تاوەكو كۆتایی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share