عومەر گوڵپی: نرخی کارەبای 24 کاتژمێری لە نرخی کارەبای 18 وڵاتی دەوروبەر گرانترە

ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو نرخەی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دیاریکراوە لە نرخی کارەبای 18 وڵات زیاترە و لەگەڵ داهاتی هاوڵاتییان و تاک ناگونجێت.

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو نرخی کارەبا 24 کاتژمێرییەی دەیانەوێت بەسەر هاوڵاتییاندا بیسەپێنن لە نرخی کارەبای 18 وڵاتی دەوروبەری هەرێم گرانترە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەرێم ئەو نرخانەی‌ کارەبا کە دەیانەوێت بەناوی‌ کارەبای‌ 24 کاتژمێرییەوە بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپێندرێت، بەهیچ جۆرێک لەگەڵ داهاتی‌ تاک ناگونجێت و بە بازرگانیکردنێکی‌ ئاشکرای‌ خزمەتگوزاریی گشتییە، چونکە نرخەکەی لە 100 دینار بۆ کیلۆ واتێک دەستپێدەکات تا دەگاتە 200 دینار و زیاتریش، چونکە هیچ کۆتاییەکی‌ نییە لە نرخەکاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وڵاتانەی کە پارەی کارەبایان بەراورد بە کارەبای 24 کاتژمێری هەرێم کەمترە، بریتین لە: (ئێران، سودان، عێراق، میسر، سوریا، عومان، قەتەر، تورکیا، کوەیت، بەحرەین، مالیزیا، سعودیە، ئەفغانستان، کازاخستان، روسیا، تونس، پاکستان و چین).

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو ماددە هۆشبەرانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران. بەپێی…
زیاتر ببینە

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد تیمەکانیان لەو ناوچە و گەڕەکانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی…
Total
0
Share