مووچەى مانگى سێ خەرجدەکرێت

وردبینى لە لیستى مووچەى مانگى ئازارى مووچەخۆرانى هەرێم بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو بڕیارى خەرجکردنى دەربچێت.

میدیایەکى عێراقى ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، فەرمانبەرانی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق سەرەڕای پشووی فەرمی بەردەوامن لە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانى هەرێمی كوردستان.

باسى لەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت تا رۆژى دووشەممەی داهاتوو وردبینی لە لیستی مووچە لەلایەن دارایى عێراق تەواوبکرێت و رۆژى دواتر بڕیار لەبارەى خەرجکردنى پارەى پێویست بۆ مووچەى ئەو مانگە بدرێت، ئەگەر گرفتى تەکنیکى روونەدات یاخود کێشە و جیاوازیى ژمارە لە لیستەکاندا نەبێت.

لەکاتێکى پێشترى ئەمڕۆدا سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەفدی دارایی هەرێم لیستی مووچە مانگی سێی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە و لە ئێستاشدا وردبینی لە لیستی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم دەستیپێكردووە.

هەوڵەکان بۆ ئەوەن مووچەى ئەو مانگە بەر لە هاتنى جەژنى رەمەزان دابەشبکرێت، سەرچاوە واى وت و روونیشیکردەوە، ئەگەر هیچ كێشەیەك لەبەردەم لیستی مووچەدا دروستنەبێت ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق پاش تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی راستەوخۆ و هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەگەڵ شاندێكی ئیتاڵیا تاوتوێكرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق…
Total
0
Share