چەند میوەیەک یارمەتیی کەمکردنەوەی تینوێتی دەدەن

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، گرنگیی میوە سروشتییەکان زیاتر دەبێت کە پڕن لە ماددەی خۆراکیی پێویست بۆ پاراستنی جەستەیەکی تەندروست و کەمکردنەوەی تینوێتی بەتایبەتیش لە مانگی رەمەزاندا.

زانایان ئاماژە بە کۆمەڵێک میوە دەکەن، کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی تینوێتی و بەرەنگاربوونەوەی گەرما، ئەمانەی خوارەوەش چەند نمونەیەکی ئەو میوانەن:

– پرتەقاڵ/ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە بەرگریی لەش بەرزدەکاتەوە و لەش دەپارێزێت لە وشکبوونەوە؛ خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە درێژایی رۆژ جەستە بە شێداری بمێنێتەوە.

– ئەناناس/ تایبەتمەندیی ساردکەرەوەی هەیە و رێژەیەکی باش ئاوی تێدایە، ئەمەش وایکردووە شەربەتێکی گونجاو بێت بۆ تینوێتی و بەرەنگاربوونەوەی گەرما.

– مانگۆ/ ئەو میوەیەیە کە زۆرترین پەیوەندیی بە هاوینەوە هەیە، بەوپێیەی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C. کوپێک شەربەتی مانگۆ نەک تەنیا یارمەتیی شێدارکردنی جەستە دەدات، بەڵکو دەبێتەهۆی ئەوەی پێستیش تەندروست بێت.

– ئاوی گوێزی هیندی/ میوەیەکی چوار وەرزییە، بەڵام گونجاوترین کات بۆ بەکارهێنانی، کاتی گەرمایە، پۆتاسیۆم بۆ جەستە دابین دەکات و خوێی لەدەستچوو پڕ دەکاتەوە و یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گەرما دەدات.

– توو/ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، کە یارمەتیی رێکخستنی پلەی گەرمیی لەش دەدات و لە کاریگەرییەکانی کەشوهەوای گەرم دەیپارێزێت.

هاوکات هەریەکە لە شووتی، بلوبێری، یان کاڵەک هەمان سود و کاریگەریی ئەوانەی سەرەوەیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share