بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان رایدەگەیەنێت، عومرەكارێکی دیکەی كوردستان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە مەككە كۆچی دواییكرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە كە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعودیەی كردبوو دوای بەجێگەیاندنی سوونەتی عومرە باری تەندروستی تێكدەچێت و چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە رۆژی پێنجشەممە كۆچی دوایی كردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو ئەم عومرەكارە تەمەنی 65 ساڵە و پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە و لە مەككە دووچاری جەڵتەی دڵ بووە و رۆژی پێنجشەممە دووبارە تەندروستی تێكچووە و گیانیلەدەستداوە.