پەخشی كەناڵ8 لە فەیسبووك گەڕایەوە

كەمێك پێش ئێستا پەخشی كەناڵ8 لە فەیسبووك گەڕایەوە

لە كاتی پەخشكردنی دیمانەی مـ.–.ـوراد قـ..ـەرەیـ.ـ.ـلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـە، پەخشی كەناڵ8 لە مانگی دەستكردی نایلسات و یاهسات و پەیجی رەسمیی كەناڵەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك راگیرا.

كاتژمێر 17:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، كەناڵ8، لە چوارچێوەی ئەركی میدیایی و كاری پرۆفیشناڵانەی خۆیدا، پەیامی فەرمیی پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـەی لەبارەی بانگەوازەكەی عـ.ـەبـ.ـدوڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلان، لە رێگەی مـ.ــ.ـوراد قـ..ـەرەیـ.ـ.ـلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـە لە كەناڵ8ـەوە گواستەوە و كەمێك پێش ئێستا لە پەخشی كەناڵ8 لە فەیسبووك گەڕایەوە .

پاش نیو كاتژمێر لە پەخشكردنی دیمانەكە، پەخشی كەناڵەكە لە مانگی دەستكردی نایلسات و یاهسات و پەیجی كەناڵ8 لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك راگیرا.

كەناڵ8، لە 1ـی تشرینی یەكەمی 2024ـەوە بە بەردەوامی لە كارە رۆژنامەوانییەكانیدا رۆژانە بۆچوونی تەواوی لایەنەكانی ئەو پڕۆسەیەی لە توركیا هاتووەتە ئاراوە گواستووەتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا بۆچوونەكانی بەرپرسانی پارتی داد و گەشەپێدان لەسەروو هەموویانەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، پارتی نەتەوەیی توركیا “مـ.ـەهـ.ـەپـ.ــە”، پارتی كۆماریی گەل “جـ.ــەهـ.ــەپـ.ــە” و پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان “پـ.ـارتـ.ـی دەم”ـی بڵاوكردووەتەوە، گواستنەوەی پەیامی بەرپرسانی پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـەش لە چوارچێوەی گواستنەوەی بۆچوونی سەرجەم لایەنەكانی ئەو پرۆسەیەدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share