قوباد تاڵەبانی: نەورۆزی کوردایەتی و مەردایەتی لەهەموو لایەک پیرۆزبێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “نەورۆزی کوردایەتی و مەردایەتی لەهەموو لایەک پیرۆزبێت”
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “نەورۆزی کوردایەتی و مەردایەتی لەهەموو لایەک پیرۆزبێت، ساڵی نوێی کوردیمان پیرۆز، مێژووی پڕ لە شانازی و شکۆمان پیرۆز”.

قوباد تاڵەبانی، ئەوەش دەڵێت، “نەورۆز بۆ ئێمەی کورد تەنیا جەژنێک نییە، رۆژی نوێبوونەوە، بەرخۆدان و یەکدەستییە، هیوای دڵمە کورد لێرەو لە هەموو دونیا یەکگرتوو، یەکدەنگ و یەکدەست ببینم”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share