بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو گەنجێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیشی دەهێنێت.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11:10 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو (2025/3/19) هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه لە رووداوێكی ته‌قه‌كردن لە ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر بە قه‌زای سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس، ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی (به‌شیر سالار محەمەد له‌دایكبووی 1998) به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆڤ، ده‌ستڕێژیی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه كه پێكهاتوون له باوك، دایك، دوو خوشك و برایه‌كی، دواتر خۆیشی كوشتووه.
دەشڵێت، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامدرا و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه و دەست بەسەر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترانه‌وه.
پۆلیسی سلێمانی باسلەوەشدەکات، به‌بڕیاری دادوه‌ر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری رووداوه‌كه.
كوژراوه‌كان پێكهاتووه له:
سالار محەمەد عه‌بدولكه‌ریم له‌دایكبووی 1970
نیهاد قادر ساڵح له‌دایكبووی 1975
سیما سالار محەمەد له‌دایكبووی 2005
سه‌هه‌ند سالار محەمەد له‌دایكبووی 2015
یارا سالار محەمەد له‌دایكبووی 2018
به‌شیر سالار محەمەد له‌دایكبووی 1998 (بکوژ)