لە رەواندز هاوڵاتییەک لە چیا هەڵدێرا

لە سنووری قەزای رەواندز هاوڵاتییەک لە چیا هەڵدێرا و لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستیی نا جێگیرە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە سنووری قەزای رەواندز هاوڵاتییەک بەهۆی هەڵدێرانی لە چیاوە بارودۆخی تەندروستی نا جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشدا، کاتی رووداوەکە لە  ئێوارەی ئەمڕۆدا بووە، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە و راستەوخۆ حەوت تیمی بەرگری شارستانی بەرەو شوێنی هەڵدێرانەکە رۆیشتن، هەربۆیە لە ئێستادا هاوڵاتییەکە بارودۆخی تەندروستیی نا جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share