ژمارەیەک ئاهەنگ و چالاکی لە سلێمانى بەبۆنەى نەورۆز ئەنجامدەدرێن

هەردوو کۆمەڵەى هونەرى میللى و کەلەپوور و فۆلکلۆرى کورد ئەو چالاکییانە ئاشکرادەکەن کە سبەینێ بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە لە سلێمانى ئەنجامدەدرێن.

بەرپرسانى کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان و کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆرى کورد پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا ئەو چالاکى و ئاهەنگانەیان روونکردەوە کە ئێوارە و شەوى سبەینێ 20ى ئازار بەبۆنەى جەژنى نەورۆز و هاتنى ساڵى نوێى کوردییەوە ئەنجامدەدرێن.

چالاکى و ئاهەنگەکانى کۆمەڵەى کەلەپوور لەنێوان کاتژمێر 3 بۆ 5ى ئێوارە لە گردى مامەیارە بەڕێوەدەچن. بۆ شەویش بە سەرپەرشتیی کۆمەڵەى هونەرى میللى بە درێژایى شەقامى سالم چەندین ئاهەنگ و چالاکیی دیکە سازدەکرێن.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى گەشتوگوزارى سلێمانى ژمارەیەک چالاکیی دیکەى بەبۆنەى نەورۆزەوە خستووەتەڕوو:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌باران ده‌بێت و له‌ لوتكه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌كانیش به‌فرده‌بارێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لە رۆژانی جەژن هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا  لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربان، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەبکات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share